ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “عەبدولکەریم کاکۆل”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “حەسەن نووران” سەر بە شاری شنۆ دوای بانگکرانی بۆ لقی ئیجرای ئهحكامی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی گوزازرایهوه.
“عەبدولکەریم کاکۆل”، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢، لە ماڵهكهی خۆیدا لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە به توندووتیژی دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ بە سهرۆكایهتی قازی “مێهدی ڕەزایی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” بە یەک ساڵ زیندان مهحكووم كرا.