ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، “عادڵ نه‌دیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی كامیاران و ده‌رچووی بواری ئه‌ندازیاری كه پێشتر سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو بۆ جارێكی دیكه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، “عادڵ نه‌دیمی” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی كامیاران و ده‌رچووی بواری ئه‌ندازیاری عومران كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “سه‌عید جه‌ماڵی” به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری و نیزام” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٢٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه بۆ جارێكی دیكه به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرا.