ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوز، “شیرکۆ حیجازی”، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی سەقز گواسترایەوە.
“شیركۆ حیجازی” ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی، به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ بەندی تاكەكەسیی زیندانی سەقز گوازرایه‌وه. ناوبراو لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرا. شایانی باسه كه تا ئێستا هیچ زانیاریێکی ورد لەسەر هۆکاری به‌ندكران شیرکۆ له‌به‌رده‌ستدا نییه.