ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، پێنج ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی مهاباد و ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی خه‌ڵكی قوروه پاش تێپه‌ڕبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، ڕاگوێزی زیندانه‌كانی مهاباد و سنه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “كۆسه‌كارێز”ی سه‌ر به شاری مهاباد به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌ش”، “محه‌ممه‌د تاهیر ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م”، “خه‌لیل دودكانلووی میلان”، “هێمن سه‌ركوڵی” و “سابیر دودكانلووی میلان” كه ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی مهاباد كران، هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوی “سه‌عید شیرزاد” كه ٧ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، ڕۆژی ڕابردوو ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی سنه كراوه.