ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، “سەیوان ئیبراهیمی”، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی – كۆمەڵایەتیی نۆژین، دوای بانگکران لەلایەن لقی ئیجرای ئهحكامی دادگای سنە، دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپهڕكردنی یەک ساڵ بهندكران، بۆ زیندانی ناوەندیی ئهو شاره گوازرایهوه.
مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، “سەیوان ئیبراهیمی” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ و دەستە بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای دە ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی نیزام”، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە دۆسیەیەکی دیکەدا، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای یەک ساڵ بەندکران، دوورخستنەوە و ٤٠ قامچی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسه كه سزای ١١ ساڵ بەندکرانی سهیوان لە دۆسیەیەکی دیکەدا، لە دادگای پێداچوونەوە لەبەر دەستدایە و لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی، ١٠ ساڵ لەو سزایە جێبەجێ دەکرێت.