ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی “ئه‌مین زاكری كاكاوه‌ند” خه‌ڵكی هه‌رسین، “ڕه‌حیم ئه‌میری” و “خه‌لیلی” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی كه‌ره‌ج كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و سێ به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “ڕه‌حیم ئه‌میری” ئامۆزای به‌ندكراوێكی له‌سێداره دراو به ناوی “موجته‌با ئه‌میری”یه كه له ڕێكه‌وتی ١٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرابوو.