به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، سێ به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ئیدریس كوهكه‌ن”، “بنیامین كوهكه‌ن” ته‌مه‌ن ٢٣ و ١٦ ساڵ و “زه‌بیحۆڵا كوهكه‌ن” به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له زیندانی زاهیدانه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئاگاهی گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌یان له نان و ئاو بێبه‌ش كردووه و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ڕۆحیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دان به تاوانێك بنێن كه ئه‌نجامیان نه‌داوه. “ئیدریس، بنیامین و زه‌بیحۆڵا كۆهه‌كه‌ن” له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو له زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر و به موحاره‌به مه‌حكووم كرابوون.