کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی سۆره‌یا قه‌یته‌ران بۆ زیندانی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی سۆره‌یا قه‌یته‌ران بۆ زیندانی ورمێ 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سۆره‌یا قه‌یته‌ران، شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی كانی مه‌لای سه‌ر به‌ پیرانشار به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه‌.

سۆره‌یا قه‌یته‌ران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباد به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی دووستی، به‌ ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.