له ڕۆژانی ڕابردوودا، سۆره‌یا قه‌یته‌ران، شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی كانی مه‌لای سه‌ر به پیرانشار به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه.
سۆره‌یا قه‌یته‌ران ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباد به سه‌رۆكایه‌تی قازی دووستی، به ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.