به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، “سوله‌یمان عەبدی”، ئەندامی ئەنجومەنی سنفی موعه‌لیمانی سەقز پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی سەقز ڕاگویزرا.
ئەنجومەنی سنفی موعه‌لیمانی سەقز و زێویە پاش دەستبەسەرکرانی “سوله‌یمان عەبدی” بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دەستبەسەرکرانی ئەم مامۆستا بەئەزموونەیان بەتوندی مەحکووم کرد و خوازیاری ئازادیی بێ شه‌رت و مەرجی ناوبراو بوون. ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١، ئه‌و چالاكه سنفیه لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا و له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.