ڕۆژی شەممە 19ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەک بەناوی “سوله‌یمان ساله‌ک“، 69 ساڵە و خەڵکی مەهاباد، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوه‌ندی نەغەدە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە 27 گەلاوێژی ئه‌مساڵ، پاش بانگکردنی بۆ دادگای ئینقلابی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە ماوەی دەستبەسەریدا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
شایانی باسه كه ڕۆژی سێشەممە 7ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ، ناوبراو لەسەر ڕێگای “پیرانشار – مەهاباد” بەبێ حوكمی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەرکرا و دوای لێپرسینەوە له گرتوورخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندی نه‌غه‌ده گوازرایه‌وه.