به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ، “سه‌ید محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به بیانووی به‌شداری نه‌كردن له جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی، به فه‌رمانی قازی ئه‌فشاری بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه.
“سه‌ید محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی” ماوه‌ی چوار مانگه بیلاته‌كلیف له زیندانی ئێڤین به‌ندكراوه و ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، به فه‌رمانی قازی ئه‌فشاری بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندی ٢٠٩ی ئه‌منیه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه پێشتر له ئاست په‌روه‌نده‌سازی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی بوو.