کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنه‌وه‌ی “سه‌لمان ئه‌فرا” بۆ زیندانی مه‌ریوان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، “سه‌لمان ئه‌فرا” به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ گوازرایه‌وه‌.

“سه‌لمان ئه‌فرا” پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌ریوان به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و ئه‌و حوكمه له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ چوار مانگ زیندن كه‌م‌ كرایه‌وه‌. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٠، “سه‌لمان ئه‌فرا” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو كه‌ ئه‌و حوكمه دواتر بۆ یه‌ك ساڵ گوڕدرا و له‌ كۆتاییدا له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ چوار مانگ به‌ندكرانی ته‌عزیزی كه‌م كرایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ له‌هستان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی خراپی ژیانی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ڕه‌ساڵه‌تی تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو منداڵ له‌ خێوه‌تێكی كۆچه‌رییه‌كانی ئه‌سڵاندووزی ئه‌رده‌بیل

-

بارینی به‌فر و قه‌تعی گاز له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران

-

ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له‌ قه‌رارگای ساره‌ڵڵای سپای پاسداران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی خارك

-