ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵی بۆكان به ناوی “سه‌عدۆڵڵا ڕه‌سووڵپور” پاش بانگهێشت بۆ دادگای ئیجرای ئه‌حكام، ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
“سه‌عدۆڵڵا ڕه‌سووڵپور” ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٣ی به‌فرانبار به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ٩ مانگ به‌ندكران مه‌حكووم و ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.