کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “سامان یاسین” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

گواستنه‌وه‌ی سامان یاسین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان 1

شه‌وی هه‌ینی ٢٨ی گوڵان، “سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراوی بواری ڕه‌پ، به‌هۆی گوشاری ده‌روونیه‌وه‌ دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا.

پاش ئاگاداربوونه‌وه‌ی “سامان یاسین” له‌ ڕاده‌ست نه‌كردنی په‌روه‌نده‌ پزیشكیه‌كه‌ی به دادگا، تووشی هێرشی عه‌سه‌بی بووه‌ و له‌ هۆش خۆی چووه‌. به‌دوای گواستنه‌وه‌ی سامان بۆ نه‌خۆشخانه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ جارێكی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی قزلحه‌سار و ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.