کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنه‌وه‌ی “سامان یاسین” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ره‌ج

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی خاكه‌لێوه‌، “سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراوی خه‌ڵكی كرماشان و ڕاگیراو له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی كه‌ره‌ج كرا.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “سامان یاسین”، ناوبراو پێشتر له‌ كاتی لێپرسینه‌وه‌ی هێزه‌ ئیتلاعاتیه‌كان، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدان لووتی شه‌كابوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌  مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی كه‌ره‌ج كراوه‌. ئه‌و چالاكه‌ی مه‌ده‌نییه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینایه‌ و له‌ ماوه‌ی یه‌ك و نیو ساڵ به‌ندكرانی دا هێشتا چاره‌نووسی ڕوون نه‌كراوه‌ و دوو جار ڕ‌ه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی كارمه‌ندانی زانكۆی كالیفۆڕنیا له‌ ئه‌مریكا

-

په‌روه‌نده‌سازی بۆ ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج بۆ شوێنێكی نادیار

-

كاردانه‌وه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ڕه‌ئیسی

-

مانگرتنی كرێكارانی پیمانی شاغڵ له‌ عه‌سه‌لوویه‌

-

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شنۆ

-