“سابر ئیبراهیمی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “ئاڵكاوێ”ی سه‌ر به شاری شنۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی دا به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تی ورمێ كراوه.
“سابر ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. وێڕای تهێپهڕینی ١٣ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه، هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
