ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “زیبا ئومیدی فه‌ر” ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای هه‌واڵنێری “كوردپرێس” له شاری قوروه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له گرتووخانه‌ی سپای پاسداران ئه‌شكه‌نجه درا و به‌هۆی تێگچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه كرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خوجێیه‌كان، “زیبا” له به‌ندی تاكه‌كه‌سی حه‌فازه‌ت ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دا بووه و به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، ئاستی وشیاری دابه‌زیوه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز له‌شاری قوروه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا ڕاگوێزرابوو.