کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “زیا نه‌به‌وی” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێڤین

گواستنه‌وه‌ی زیا نه‌به‌وی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێڤین 2

“زیا نه‌به‌وی” چالاكی خوێندكاری ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین به‌هۆی ئاشكراكردنی هه‌بوونی گه‌نه‌ له‌ زیندان و سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی به‌ندكراوان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی “ئه‌میر ڕه‌ئیسیان” پارێزه‌ری زیاد نه‌به‌وی، ئه‌و چالاكه‌ خوێندكارییه‌ كه‌ به‌ تازه‌یی به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ حوكمی زیندان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كراوه‌، پاش له‌قاودانی هه‌بوونی گه‌نه‌ له‌ نێو زیندان، سه‌ره‌تا بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ و دواجار بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ی زیا نه‌به‌وی هه‌وڵیان داوه‌ چاویان به‌ ڕۆڵه‌كه‌یان بكه‌وێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕێگه‌یان نه‌داوه‌.