ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” و “نیلووفه‌ر حامیدی” دوو ڕۆژنامه‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراو پاش كۆتایی هاتنی قوتاغه‌كانی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین كراون.
“سه‌عید پارسایی” هاوژینی “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی “هاونیشتمانی” له توێتێكدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند “نیلووفه‌ر حامیدی” ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “ئیلاهه” بۆ زیندانی قه‌رچه‌ك گوازراوه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ناوی “وه‌جیهه په‌ری زه‌نگه‌نه” به بیانووی بێڕێزی به ڕێبه‌ری ڕژیم سزای شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پاوه.