کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو چالاكی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

گواستنه‌وه‌ی دوو چالاكی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا،فەردین ڕەحیمیومه‌رزیه‌ مواردوه‌یسی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی کەمپەینیژیانەوەی کوردستانپاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی سنە، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان و كانوونی ئیسلاح و ته‌ربیه‌تی ئەو شارە، کراون.

به‌پێی ڕاپۆته‌كان، ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانیته‌بلیغ دژی نیزاموهاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم،  سه‌ره‌تا به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوون و پاش ده‌ربڕینی ناڕزایه‌تی، حۆكمه‌كه‌یان له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی تەعلیقی، كه‌م كرایه‌وه‌.