به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” چالاكی كرێكاری ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ماوه‌ی دوو ڕۆژه بۆ به‌ندی ٨ی ئه‌منیه‌تی زیندان دا گوازراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چالاكێكی سیاسی به ناوی “مه‌یسه‌م دێهبانزاده” ڕۆژی دووشه‌ممه به بیانووی گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوومه كراوه و هه‌ر چه‌ند قوناغی لێپرسینه‌وه‌كانی كۆتایی هاتووه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك گوشاری بۆ دێنن و ڕۆژی شه‌ممه له به‌ندی گشتی زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ به‌ندی ٨ی ئه‌منیه‌تی گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌یسه‌م دێهبانزاده” كه پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “پێكهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی دووشه‌ممه به بیانووی گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی قزلحه‌سار، بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌وته‌وه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باه‌رت به ناڕوونی چاره‌نووسی نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه.