به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “ئومید ئه‌حمه‌دڕه‌ش” و “باپیر به‌رز” پاش بانگ‌كران بۆ دادگا به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كراون.
“ئومید ئه‌حمه‌دڕه‌ش” پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی پیرانشا، به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو كه ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ كه‌م كرایه‌وه. هه‌روه‌ها “باپیر به‌رزه” پێشتر به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به چوار ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و دوو چالاكه سیاسیه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی سزاكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كراون.