کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن مه‌ردانی” و “لوقمان پیشیار” به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره‌ كران.

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، “لوقمان پیشیار” و “حه‌سه‌ن مه‌ردانی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كران. ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به‌دانانی وه‌سیقه ئازاد كران و مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كران.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان

-

چۆڵكردنی ١٢ خانووی ئاوایی سلۆكی مهاباد به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ قووچان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “دلێر زاهدی پور” له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژبه‌ پیسبوونی هه‌وا

-