ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “سۆهه‌یلا مه‌تاعی” خه‌ڵكی دێولان و “ئه‌میر مورادی” خه‌ڵكی بۆكان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانه‌كانی سنه و بۆكان كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سوهه‌یلا مه‌تاعی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری دێولان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن دادگاوه به سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “ئه‌میر مورادی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.