کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ 1

ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، “عوسمان دڵسۆز” تەمەن ٦٦ ساڵ و “هەژار دڵسۆز” تەمەن ٣٠ ساڵ دوای بانگکران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی شاری پیرانشار دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای دوو ساڵ بەندکرانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.

“عوسمان و هەژار دڵسۆز” لەگەڵ هاووڵاتییەک بەناوی “اکام خزرزادە” مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” هەر یەکه‌و سزای دوو ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا‌. ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرابوون.