ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٠ و ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “حه‌مزه سه‌جادی” خه‌ڵكی سنه و “سادق مه‌حموودنژاد” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان، ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كانی سنه و نه‌غه‌ده كران.
ڕۆژی یەکشەممە، “حەمزە سەجادی”، دوای بانگکران بۆ دادگای گشتی و ئینقلابی سنە، دەستبەسەر و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای یەک ساڵ بەندکرانی، ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی سنه كرا. ناوبراو مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی چواری دادگای ئینقلابی سنه، به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه “سادق مه‌حموودنژاد” له خۆپێشانده‌رانی برینداری شۆڕشی ژینا له پیرانشار، پاش بانگ‌كران بۆ دادگای ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا. ناوبراو ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به پێنج ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. سادق مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ و له په‌روه‌نده‌یێكی دیكه‌دا، له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانه‌كانی پیرانشار، به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی”، به سێ مانگ زیندان و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا، به‌ڵام ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٨ ملیۆن جه‌زای ماڵی گوڕدرا.