له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئه‌رسه‌لان مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ و خه‌ڵكی مهاباد و “شۆڕش ئێبراهیمی” خه‌ڵكی گوندی “گڕگوڵی خواروو”ی سه‌ر به پیرانشار بۆ زیندانه‌كانی مهاباد و نه‌غه‌ده گوازرانه‌وه.
“ئەرسەلان مەحموودی”، لە سەردەمی شۆڕشی “ژینا”دا دەستبەسەر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە ٣٦ مانگ زیندان مەحکووم و ڕۆژی پێنجشه‌ممه به مه‌به‌ستی تێپەڕكردنی ئەو حوکمە ڕەوانەی زیندان کرا. هه‌روه‌ها به‌یانی دووشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ “شۆڕشی ئیبراهیمی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له جاده‌ی “پسوه- مهاباد له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی نه‌غه‌ده ڕاگوێزرا.