له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “ڕه‌حمان قادری” خه‌ڵكی پیرانشار و “ئه‌نوه‌ر شێخه” خه‌ڵكی گوندی “پسوه” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی ماوه‌ی زیندانی سه‌پێندراو به‌سه‌ریاندا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی نه‌غه‌ده كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌حمان قادری” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٢ ساڵ و حه‌وت مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژبه نیزام” به حه‌وت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه و زۆرترین حوكمه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها “ئه‌نوه‌ر شێخه” ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به ٢ ساڵ و حه‌وت مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.