کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتیی بۆ زیندانی بۆکان

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتیی بۆ زیندانی بۆکان 2

ڕۆژی شەممە ١ی مانگی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “محەممەد کەریمی‌خا” و “ئیسماعیل کەریمی”، خەڵکی شاری بۆکان، به‌ مه‌به‌ستی جێبەجێکردنی ماوەی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کران.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، “ئیسماعیل کەریمی” تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “شەوریجە” و دانیشتووی “میرئاوا”ی بۆکان و “محەممەد کەریمی‌خا” خەڵکی بۆکان، بەبێ نواندنی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارە، کرابوون. دواتر ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە تۆمەتی “ئەندامیەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” هەر یه‌كه‌و بە ٢٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری مەحکووم کران.