ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، دوو لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی لاهیجان به‌ناوه‌كانی “عه‌باس خوشكاب” و “ئه‌میر حسێن قه‌نبه‌ری” بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شت گوازرانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو لاوه ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕۆژی ڕابردوو بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شت ڕاگوێزراون. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت بۆ هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو لاوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.