ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، دوو شارومه‌ندی به‌هایی به ناوه‌كانی “مینا كه‌ره‌می” و “نووشین مێسباح” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كانی عادل ئابادی شیراز و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د كران.
“مینا كه‌ره‌می” مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شیراز به سه‌رۆكایه‌تی قازی “مه‌حموود ساداتی” به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی ئیسلام” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، پێنج ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی، ١٠ ساڵ بێبه‌شبوون له مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “نووشین مێسباح” كه پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای مه‌شهه‌د، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی وه‌كیل ئاباد كرا.