ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “نازیلا خانی پوور” و كوڕه‌كه‌ی به ناوی “وسال هێره‌وی“، بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی “لاكان“ی ڕه‌شت كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له لایه‌ن لقی سێی دادگا ئینقلابی ڕه‌شته‌وه “نازیلا خانی پوور” به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به ڕژیم و بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام“، حوكمی ٢ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم و بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، سه‌رجه‌م حوكمی ٤ ساڵ و یه‌ك مانگ و ١٦ ڕۆژی زیندانی نه‌عزیری به سه‌ردا سه‌پێندراوه.