ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی زیندانی ورمێ به ناوه‌كانی “په‌روین مووسه‌وی” و “جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دپور” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌روین مووسه‌وی” ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ، له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. هه‌روه‌ها “جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دپور” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، پێشتر به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.