کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “خالید ڕۆحی”، خەڵکی گوندی “چەم سوو”ی سەر بە شاری سنە و “سیرووس حەیدەری، بەندکراوی تەمەن ٦٠ ساڵ و دانیشتووی سنە، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئەو شارە گوازرانه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سیرووس حەیدەری” ١٢ ساڵ پێش به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، هه‌روه‌ها “خالید ڕۆحی” به‌ هه‌مان تۆمه‌ت چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. “خالید پێشتر، دوو جار لە ڕۆژانی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەر و شەممە ٢٨ی گوڵانی ئەمساڵ، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاكه‌ی، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو.