به‌پێی هه‌واڵی نێردراو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، دوو به‌ندكراوی زیندانی سنه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كران.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه بریتیه له: “سه‌عید ئه‌رجمه‌ندی” و “كه‌یوومه‌رس منبه‌ری” و پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” به ئێعدام مه‌حكووم و ڕۆژی ڕابردوو به نیه‌تی له‌سێداره‌دانیان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه كراون.