به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی گوندی “كه‌ڵه‌كان”ی دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “په‌یمان ئه‌حمه‌دیان” و “مه‌نووچێهر ڕه‌زایی” بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه گوازرانه‌وه.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “مه‌نووچێهر ڕه‌زایی” و “په‌یمان ئه‌حمه‌دیان” به شێوه‌ی دڕندانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه كرابوون. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و دوو هاووڵاتیه پاش كۆتایی هاتنی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی سنه كراون. شایانی باسه كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له‌لایه‌ن قازی “زار‌ع” به مه‌به‌ستی ئیدامه‌ی دادڕه‌سی ڕاده‌ستی دادگای ئینقلاب كراوه.