کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دووباره‌ی “محه‌ممه‌د خودكام” بۆ ده‌رمانگای زیندانی بۆكان

گواستنه‌وه‌ی دووباره‌ی محه‌ممه‌د خودكام بۆ ده‌رمانگای زیندانی بۆكان

دۆخی ته‌ندرووستی “محه‌ممه‌د خودكام” له‌ ٢٣هه‌مین ڕۆژی مانگرتن دا ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، بۆ جارێكیتر له‌ زیندانی بۆكانه‌وه‌ بۆ ده‌رمانگا گوازراوه‌ته‌وه‌.

“محه‌ممه‌دج خودكام” له‌ ڕۆژی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان و په‌رداختی جه‌ریمه‌ی ماڵی به‌سه‌ریدا، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووڕدا، باری ته‌ندرووستی تێك چووه‌ و دوو جار بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه‌. ناوبراو ١٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ ١٧ ساڵ زیندان و ١٨٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌ حكووم كرا.