کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دووباره‌ی “فه‌رزاد گوڵمحه‌ممه‌دی” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی دووباره‌ی فه‌رزاد گوڵمحه‌ممه‌دی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “فەرزاد گوڵمحەممەدی”، بەندکراوی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “پاڵنگان”ی سەر بە شاری كامیاران، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای لە سێدارەدانی، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە گوازرایه‌وه‌.

“فه‌رزاد گوڵمحه‌ممه‌دی” ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە ژووری تاکەکەسییەوە بۆ بەندی گشتی گواسترایەوە و جێبەجێکردنی سزاکەی یەک هەفتە دواخرا. ناوبراو ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز، بۆ جێبەجێکردنی سزای ئێعدام، له‌ به‌ندی گشتیه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌ گوازرایه‌وه‌. ناوبراو هەشت ساڵ لەوەبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.