“سامان یاسین” و “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری” دوو به‌ندكراوی سیاسی كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وی زیندان كرابوون، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی گوڵان بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان یاسین” له كاتی لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه لووتی شكاوه و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری بووه، به‌ڵام ئیداره‌ی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌زینه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و به‌بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ناوبراوی بۆ زیندانی قزلحه‌سار گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری” كه له زیندان دا هه‌ر دوو چاوی تووشی كێشه‌ی جیددی بووه، پاش معاینه‌ی پزیشكی و وه‌رگرتنی چه‌ند ده‌رمان بۆ زیندانی قزلحه‌سار ڕاگوێزراوه.