کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی خه‌ڵكی بۆكان بۆ گرتووخانی ئیتلاعاتی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی خه‌ڵكی بۆكان بۆ گرتووخانی ئیتلاعاتی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ مانگی گوڵان، دكتۆر “سه‌لاحه‌دین ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان كه‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دكتۆر “سه‌لاحه‌دین ئه‌حمه‌دی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ هاوڕێ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی به‌ناوی “سوله‌یمان جاوید” له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو خێزاندار و باوكی دوو منداڵه‌ و پێشینه‌ی نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه‌ن.