ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، مامۆستا “حەسەن جەنگخواە”، دانیشتووی گوندی “حەوت خان”ی سەر بە شاری سەلماس، دوای بانگکران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ٧ ساڵ به‌ندكران بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
مامۆستا “حەسەن جەنگخواە”، لەم دوایییانەدا لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایان لقی ورمێ، سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو پێشتر و له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته به‌ندكرانیدا به هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست كوشتنی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی كورد به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی دادگای مامۆستایان لقی ورمێ كرا.