ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “جه‌لال ئه‌مینی” پاش بانگهێشت بۆ دادگای ئیجرای ئه‌حكامی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرایه‌وه.
“جه‌لال ئه‌مینی” مانگی به‌فرانباری ١٤٠١، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی بۆكان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم و دواتر ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی گوڕدرا. ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژی ١٤٠١، هێزه ئه‌منیه‌كانی بۆكان به به‌ستنی جاده‌ی میراوا، ئۆتومبێلی ئه‌و شارومه‌نده‌یان ڕاگرت و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گواسته‌وه. “جه‌لال ئه‌مینی” هاوژینی “عه‌زیمه ناسری” به‌ندكراوی سیاسی پێشووه كه مانگی گه‌ڵاوێژی ١٤٠٠ و به‌فرانباری ١٣٩٩ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.