ڕۆژی چوارشەممە ٩ی مانگی سەرماوەز، به‌ندكراوێك بە ناوی “کازم تابناک” خەڵکی گوندی “سینگان”ی سه‌ر به شاری شنۆ، به مه‌به‌ستی جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی به‌ندیخانه‌ی ئەو شارە کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆوه بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە دوو ساڵ زیندان، مەحکووم کراوە. شایانی باسه كه ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ، “کازم تابناک” پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه له شاری ورمێ، کرابوو.