له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “یووسف مام قادری” پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی بۆكان ڕاگوێزراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یووسف” ڕۆژی پێنجی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به بێ نواندنی حوكمی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌به‌رده‌ستا نییه.