کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی 2

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٢،” داوود خادم”، بەندکراوی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای له‌سێدارەدانی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندی سنە گوازرایه‌وه‌.

هاوکات له‌ڵگه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی “داوود خادم” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌، “فەرزاد گوڵمحەممەدی”، بەندکراوی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی گوندی “پاڵنگان” سەر بە شاری كامیاران کە ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی لە بەندی گشتی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەو بەندیخانە گواسترابۆوە، جارێکی دیکە بۆ بەندی گشتی گەڕێندراوەته‌وه‌ و جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی بۆ حه‌فته‌ی داهاتوو دواخراوه‌. “داوود خادم” و “فەرزاد گوڵمحەممەدی”، چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.