کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “فەرزاد گوڵمحەممەدی”، خەڵکی گوندی “پاڵنگان”ی سەر بە شاری كامیاران، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای له‌سێداره‌دانی، لە بەندی گشتیی زیندانی سنە، بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “فەرزاد گۆڵمحەممەدی” تەمەن ٣٢ ساڵ، ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌، ئەگەر بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆش نەبن، فه‌رزاد لە ڕۆژانی داهاتوودا له‌سێداره‌ ده‌درێت.