ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام به ناوی “محه‌ممه‌ڕه‌زا قوربانی” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای له‌سێداره‌دانی، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌دڕه‌زا قوربانی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه له‌به‌رده‌ستدا نییه و ڕوون نییه كه سزاكه‌ی جێبه‌جێ كراوه یان نه.