“كه‌ریم ئیسماعیل زاده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، به‌دوای تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گوازراوه‌ته‌وه.
“كه‌ریم ئیسماعیل زاده” ڕۆژی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و بۆ زیندانی ته‌ورێز گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه سیاسیه ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی نه‌خۆشی مێعده باری ته‌ندرووستی تێك چووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی زیندان ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی لێكه‌وته‌وه و به‌رپرسان ناچار بوون ئه‌و به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وی زیندان بگوازنه‌وه.