کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ پاش مانگرتن بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ پاش مانگرتنی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

“كامران قاسمی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ورمێ كه‌ ماوه‌ی ٧ ساڵ و نیو مه‌حكوومیه‌تی تێپه‌ڕ ده‌كات، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن و به‌ فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه‌.

“كامران قاسمی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ورمێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار هاووڵاتی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “ئومید سه‌عیدی”، “نائێب(مه‌سعوود) حاجی زاده‌”، “عه‌بدۆلعه‌زیزی گوڵمحه‌ممه‌دی” و “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده‌” له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازرانه‌وه‌. پاش یه‌ك ساڵ بیلاته‌كلیفی، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم و هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ١٠ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كران. شایانی باسه‌ كه‌ حوكمی زیندانی “كامران قاسمی” دواتر به‌ ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ كه‌م كرایه‌وه‌.